شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له باره‌ی زیادبوونی تووشبوانی كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هۆشیاری دەداتە حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، لە ئەگەری روودانی کارەساتی تەندروستی بەهۆی زیادبوونی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و بەتایبەت لە بەغدا.
جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردوه: "حكومه‌تی نوێ بێ توانایه له ده‌ركردنی رێوشوێنی توند بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و فه‌یسبووكی كردووه به مینبه‌رێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "حكومه‌تێكی فهیسبوكییه به پله‌ی نایاب و هه‌ست به‌و واقیعه ناكات، كه ئه‌گه‌ری كاره‌ساتی ته‌ندروستیی گه‌وره هه‌یه له عیراق و به‌تایبه‌تی شاری به‌غدا".
جەختی لەوەشکردەوە، "حكومه‌تی نوێ به‌رپرسه له روخانی سیستمی ته‌ندروستی له رۆژانی داهاتوودا، بەهۆی زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات‌دا".
لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق بە گشتی و شاری بەغدا بە تایبەتی زیادی کردووە.
هــ. ر
PM:02:53:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت