لێدوانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له باره‌ی هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێت
گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی خێراییان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان داوه كه نرخ دابه‌زێنن و خێراییش به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: "داوامان له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت كردووه، خێرایی ئینته‌رنێت به‌رز بكه‌نه‌وه و نرخه‌كه‌شی كه‌م بكه‌نه‌وه".
وتیشی: "ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڵێنیان پێداوین، كه نرخی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی له 25% كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خێراییه‌كه‌شی به رێژه‌ی 100% زیاد ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به نرخی كارتی مۆبایلیش كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت: "هاووڵاتیان كارتی 10 هه‌زاری به 12 هه‌زار ده‌كڕن"، ئانۆ جه‌وهه‌ر وتی: "ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌م پرسه‌دا نییه، چونكه وه‌ك رایگه‌یاند، له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی عیراق جێگیركراوه كه پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت رێژه‌ی له 20%ی فرۆشه‌كانیان وه‌ك باج به حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له به‌غدا كراون".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێستا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، ئه‌و رێژه‌ی له 20%ـه‌ی وه‌ك باج له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك بچێته‌وه بۆ به‌غدا، چونكه باجه‌كه له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیانی هه‌رێمه و پێویسته داهاته‌كه‌شی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت و له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان خه‌رج بكرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه وێڕای قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی هاوڵاتییان، هێشتا كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت نرخی ئینته‌رنێتیان هه‌رزان نه‌كردووه.
هــ. ر
AM:09:30:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت