وه‌زاره‌تی ناوخۆ سزای دانانی پرسه‌ی دیاری كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆ هەرێم ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی تا 15ی حوزەیران درێژکردەوە و بڕی دوو ملیۆن دیناریشی وەک سزای دانانی پرسە دیاریکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2020، لە راگەیاندراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە هاتووە، "پرسەدانان تەنانەت ئەگەر لە ناو ماڵیشەوە بێت قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات بڕی دوو ملیۆن دینار سزادەدرێت".

لە 14ی ئازارەوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم هەرێمدا جێبەجێدەکرێت و لەو کاتەشەوە تا ئێستا بە چەند قۆناغێک درێژکراوەتەوە، لە 12ی نیسانیشەوە بە هەنگاو ژیانی هاوڵاتیان لە هەرێمدا ئاسایی کراوەتەوە.

هــ. ر



 


PM:10:49:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو