ههرێم.. 16 حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، 16 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا، بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ 533 کەس بەرزبووەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، 16 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
ئەوەش هاتووە، "توشووەکان هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنجن".
ئاماژە بەوەشکراوە، " 14 توشبوویان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون و دوو توشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە".
بە پێی دواین ئامارەکان، 533 کەس توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان لەو ژمارەیەش، 403 کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
هــ. ر
PM:10:18:27/05/2020
ئهم بابهته 2264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت