قەڵادزێ.. بکوژی گەنجێك ئاشکرا بوو
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین بكوژی گه‌نجێك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت، بكوژه‌كه له به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه و پۆلیسدا دانی به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پاش ئەوەی رۆژی 25ی ئه‌م مانگه ئەم مانگە تەرمی (ر. ح. ئـ) لە قەڵادزێ گوندی (شۆڕان) دۆزرایە دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوکاری هێزەکانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراو دەستگیر کرد".
ده‌شڵێت: "پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵەری پشدەر و پۆلیس دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ناوبراوی کوشتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی دەرکەوتووە ئەو گەنجە لە رێگەی زەبری دەرەکیەوە کوژراوە و هیچ ئاسەوارێکی گولـلـە بەسەر جەستەیەوە نەبووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
هــ. ر
PM:08:14:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت