وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترۆنی كەوتۆتەكار و دەتوانرێت بەكاربهێنرێت.

وەزارەتی ناوخۆ لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەنەوە ئێستا سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترۆنی كەوتەوە كار.

هەر لەئاگادارییەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، داواكاری ڕێگەپێدان پێویستە لە حاڵەتی زۆر پێویست بێت، هەروەها پێویستە شوفێر و سەرنشینان دەمامك و پەنجەوانە بەكاربهێنن لە كاتی گەشتكردن بە پێچەوانەوە ڕێگایان پێ نادرێت، دەبێت زانیارییەكانی داواكراو بە دروستی پڕ بكرێنەوە و هەر جیاوازییەك هەبێت لە زانیارییەكان ڕێگەپێدانەكە بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت، ئەم ڕێگەپێدانە ئاڵوگۆڕی هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە كە بە ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت ئاڵوگۆریان پێدەكرێت، كاتژمێری كارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمەیلی ڕەزامەندی دەست پێدەكات.

ئەمەش لینكی سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترۆنی https://moi.gov.krd/tregapidan/


PM:04:39:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 10960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو