پۆلیسی سلێمانی وردەكاری كوژرانی گەنجێك ئاشكرا دەكات
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان لەسەر دەستشكاندنەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند كەسێك روویداوە و بەو هۆیەوە گەنجێك كوژراوە، بەڵام تائێستا بكوژ دەستگیر نەكراوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان چەند گەنجێك لەوێ بوون و كاتێك هەستاون بڕۆن ئوتومبیلێكی دیكەش هاتووە و لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە.
ناوبراو روونیكردەوە "لەكاتی دەمەقاڵێكەدا كوژراوە بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبیلەكەی دیكە كە دابەزیوە و بكوژیش دەمانچەی پێ بووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
نەقیب سەركەوت ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە، بەڵام پۆلیسی ئەزمڕ سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین بۆ دەستگیركردنی.
PM:12:35:27/05/2020
ئهم بابهته 9140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت