ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانی كورد له‌ سوریا برینداربون


وێستگه‌ نیوزـ

لە هێرشێکی چەکداریدا كه‌ له‌ سوریا كرایه‌ سه‌ریا، سێ سەربازی ئەمریكا و پێنج شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بریندار بوون.

 ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكردوه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ لەسەر رێگەی نێوان حەسەکە و دیرئه‌لزور لە سوریا كراوه‌ته‌سه‌ر هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانانی كوردی ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌).

ئاشكراشیكرد كه‌ کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سنوری نێوان پارێزگاکانی حەسەکە و دیرئه‌لزور رووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بوونەتەوەو لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریکا و پێنج شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ هەر هەشت برینداره‌كه‌ بۆ وەرگرتنی چارەسەر بنکەیەکی پزیشکیی ئەمریکا لە شارۆچکەی شەدادیی باشوری حەسەکە گواستراونه‌ته‌وه‌.


AM:10:05:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو