بهوێنه.. روداوێكی هاتوچۆ له كهلار حهوت برینداری لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
درەنگانێكی شهوی رابردوو لەرێگەی پشتێنەی كەلار روداوێكی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لهجۆری پێكدادان رویداو بەو هۆیەوە حەوت كەس برینداربوون.
پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكرد روداوهكه لەسەر رێگای پشتێنەی كەلار لەنێوان دووئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆرەكانی نیسان ئاڵتیما و جێب واز و بەهۆیەوە 7 كەس كە شۆفێر و سەرنشینی ئالتیماكە بوون بریندار بوون".
هاتوچۆی گەرمیان باسی لهوهشكردوه كه بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و مەفرەزەكانی هاتوچۆش لێكۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی روداوەكە دەستپێكردوە.
AM:09:35:27/05/2020
ئهم بابهته 1708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت