هه‌ولێر..رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا توندتر ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له‌دوای رۆژانی جه‌ژنه‌وه رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر توندتر ده‌كرێنه‌وه.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و 72 كاتژمێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری كردبوو، ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی، به‌ڵام رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی توندتر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هێمن قادر وتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه، له‌مڕۆوه رێگای نێوان هاتوچۆی پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: ده‌بێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرن و رێگه‌ی ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌درێت، نه‌ك سه‌ردانكردن.
AM:08:51:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت