تائێستا لەكوردستان زیاتر لە 70 هەزار پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 70 هەزار پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە و تائێستاش (٥٠٧) تووشبوو هەیە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، تا ئەمڕۆ (١١٩٧٩) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١١٧٣) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥١) لە هەولێر، (١٤١) لە سلێمانی، (٦٨١) لە دهۆك. (١٠٨٠٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواوكردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٩٦) هاووڵاتی بوو.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٥٩٤) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (١١١٣) هەولێر، (١٦٨) سلێمانی، (٢٨٣) دهۆك، (٣٠) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ: (٣) پیاو تەمەنیان(٥٠)، (٣٨)، (٢٩) ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن (١٨) ساڵ، یەكیان دانیشتووی گوندی (ابو جردە)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە،ئەوانی تر دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن و بەركەوتەی تووشیووانی پێشوون.

پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشكنینی تاقیگەی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٠١٨٩) پشكنین بووە.

وەك لەڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ كراوە، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٣) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٩٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


PM:11:35:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو