دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركران


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنای لەشاری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، پیاوێك تەمەن ٥٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، دوابەدوای دەستنیشانكردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 كە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەركەوتووان بڕیاردرا بە كەڕەنتین كردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەك نموونەی پشكنین و ڕێكارەكانی خۆپارێزی تەندروستی.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا زیاتر لە 500 كەس لەكوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.


PM:10:38:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو