گوندێكی شاری هەولێر كەرەنتین دەكرێن


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تووشبوویەكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 كە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور بڕیاردرا گوندەكە كەرەنتین بكرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، دوابەدوای دەستنیشانكردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 كە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەركەوتووان بڕیاردرا بە كەڕەنتین كردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەك نموونەی پشكنین و ڕێكارەكانی خۆپارێزی تەندروستی.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا زیاتر لە 500 كەس لەكوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.





PM:10:17:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت