پێنجوێن..گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا
چەمی گۆڵێ
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی خه‌ڵكی سلێمانی كه بۆ گه‌شتكردن چوبووه سنوری قه‌زای پێنجوێن، له ئاوی چه‌می گۆڵی خنكا.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بڵاویكرده‌وه ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئایاری 2020، گەنجێک هێنراوه‌ته بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن و لەکاتی گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.
ئاشكراشیكرد كه گەنجەکە ناوی (بەهنام عوسمان تۆفیق)ە و تەمەن 18 ساڵە و دانیشوی شاری سلێمانییه.
هاوكات لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن ئاشكرایكرد كه گەنجەکە دانیشتوی گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانییە و بۆ گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ کەسوکاری هاتوه‌ته سنوری پێنجوێن و لە ئاوی چەمی گۆڵێ، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، خنکاوە.
PM:09:38:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت