به‌ڤیدیۆ..شه‌ڕی نێوان 15 گه‌نج له كه‌نار ده‌ریایه‌كدا
وێستگه نیوزـ
دوای خاوكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه تونده‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنه‌وه‌ی كه‌نار ده‌ریاكان، له كه‌ناری ڤایكینك له به‌ریتانیا 15 گه‌نج كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كتر و شه‌ڕێكی توندی له‌نێوانیاندا روویدا.
بۆریس جۆسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به مه‌رجی پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی (دووریی كۆمه‌ڵایه‌تی) و نزیك نه‌بونه‌وه له یه‌كتر، ئاسانتر كرد، كه‌شوهه‌وای دوێنێی به‌ریتانیاش ئه‌وه‌نده گونجاو بوو كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته روو له كه‌نار ده‌ریاكان بكه‌ن.
خه‌ڵكێكی زۆر روویان له كه‌نارده‌ریای ڤایكینك له به‌ریتانیا كرد و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروستبوو، به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو گروپ له‌وانه‌ی چوبوونه كه‌نار ده‌ریا، شه‌ڕ له‌نێوان 15 گه‌نجدا دروستبوو.
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كچێك گه‌نج له‌نێو پیاوه‌كاندایه و ده‌یه‌وێت ناوبژیییان بكات به‌ڵام هیچی پێ ناكرێت، دواجار پۆلیس بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌كه بانگ كرا و كه‌سێكیش به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
PM:06:21:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 9688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت