خوێندنی باڵا چارهنوسی خوێندنی ئهمساڵ یهكلایی دهكاتهوه
وێستگه نیوزـ
بڕیاره ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆببێتەوە و پرس و چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان یەکلایی بكاتهوه.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشهممه 27ی ئایاری 2020، وەزارەتەکە بریتی دەبێت لە یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان.
سەرچاوەکە ئەوەشی وت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت و دواین پێشنیاز و راسپاردەکان لەسەر خویندنی ئەمساڵ تاوتوێ دەکرێت.
بەهۆی رێوشوێنهكانی تایبهت به بهرهنگاربونهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆتایی مانگی شوباتی ئهمساڵهوه، دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم، لەناویاندا زانکۆ و پەیمانگاکان، راگیراون و خوێندکاران نیگەرانن لە رەوشی خوێندنی ئەمساڵیان.
PM:04:35:26/05/2020
ئهم بابهته 4832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت