وته‌بێژی ته‌ندروستی: هیچ بڕیار و پێشنیازێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ له‌ئارادا نییه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رایگه‌یاند كه تائێستا هیچ بڕیارێكی نوێ له‌ئارادا نییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی وەزیری تەندروستی بڵاوكراوه‌تەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.
وتیشی "لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.
وتیشی"جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19."
PM:03:37:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت