زیاترله 7 ملیۆن ئێرانیی بێلانە لە سنوری گۆڕستانەکاندا دەژین
وێستگه نیوزـ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پلان و چارەسەر لە ئێران رایگەیاند، رێژەی ئەو کەسانەی لە ئێران بێلانەن و لە قەراغی شارەکاندا دەژین 45% زیادیکردووە و هۆکارەکەشی بۆ هەڵاوسان و بێکاری لە ئێران دەگەڕێتەوە.
بەرپرسانی ئێران پێشتر رایانگەیاندبوو، 19 ملیۆن کەس لە ئێران بێلانەن و لە قەراغی شارەکاندا دەژین، بەڵام محەمەد رەزا مەحبوب فەڕ ئەندامی ئەنجومەنی پلان و چارەسەر لە ئێران رایگەیاند، ئەوە ئاماری دوو ساڵ لەوە پیشە و ئێستا رێژەی بێلانەکان و ئەو کەسانەی لە قەراغی شارەکاندا دەژین 45% ە، واتە لە ئێران 3 ملیۆن کەس بیڵانەن و بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە لە قەارغی شارەکاندا دەژین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆنیشتەجێکردنی بێلانەکان و ژیانیان لە قەراغی شارەکان و سنوری گۆڕستانەکان بووەتە "دیاردەیەکی مەترسیدار" و راشیگەیاند، "20%ی ئەو بێلانانەی لە قەراغی شارەکاندان، لە سنووری گۆڕستانەکاندا ژیان بەسەر دەبن و بەشێوەی نارەسمی سنووری گۆڕستانەکانیان کردووەتە شوێنی ژیانی خۆیان".
ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاندووە، کرێی خانو و کرێی شوێنەکانی نیشتەجێبوون بە گشتی 31.6% زیادیکردووە و لە مانگی گوڵاندا لە تاران بەهای یەک مەتر چوارگۆشە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون گەیشتبووە 17 ملیۆن تمەن، کە ئەوەش بە بەراورد بە مانگی رابردوو دوو ملیۆن تمەن زیادیکردووە.
بەرزبوونەوەی بەهای خانوبەرە و هەڵاوسان و گرانیی کاڵاکان و هاوکات راگرتنی مووچە و داهات لە یەک ئاستدا، کە بەرزبوونەوەیەکی زۆر کەم تیایدا روویداوە، بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەی هەژاران و بێکاران و بێلانەکان زیاد بکات و بەناچار خەڵک روو لەو ناوچانە دەکەن، کە لە قەراغی شارەکاندان و پێداویستی و ئیمکانیەتی ژیان تیایاندا زۆر کەمە.
PM:02:37:26/05/2020
ئهم بابهته 2200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت