پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێم دابه‌زی و كه‌شناسی به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن هه‌ژماری ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە حاڵەتێکی دەگمەندا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی.
کەشناسیی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه كه نزمترین پلەی گەرما لە ھەندێ ناوچە شاخاویەکان نزم بووەتەوە بۆ کەمتر لە 10 پلەی سیلیزی، ئەمڕۆ بەیانی نزمترین پلەی گەرمای ھەریەک لە وێستگەکانی کانی ماسی و پێنجوێن حەوت پلەی سیلیزی بوون، سەنتەری پارێزگاکانیش 15 پلە بوون.
كه‌شناسیی هه‌رێم رونیكردوته‌وه كه نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەو ڕێژە زۆرە حاڵەتێکی دەگمەنە بە تایبەتی لەم وەرزەو مانگە، سبەی پلەکانی گەرما لەسەر خۆ دەست دەکەن بە بەرزبوونەوەی یەک تا دوو پلە.
PM:12:33:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت