داقوق..110 دۆنم زەوی جوتیارانی کورد سوتێنرا


وێستگه‌ نیوز-

درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سەر بە داقوق زیاتر لە 110 دۆنم زەوی جوتیارانی کورد سوتێنرا، ئەنجومەنی گوندەکەش پێیوایە داعش ئەم دەغڵودانەکانیان دەسوتێنێت و ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە سێ رۆژی رابردودا.
 
ئەبو ئاوات، لە ئەنجومەنی گوندی مەنسوری سەر بە قەزای داقوق بە سایتی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش ئاگریان لە پووش و پەرێزی جوتیارانی گوندی مەنسوور، کە هەموو دانیشتوانەکەی کوردن بەردا و زیاتر لە 110 دۆنم زەوی سووتێنرا، بەڵام خەڵکی گوندەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".
 
ئاشکراشیکرد سێ رۆژ لەمەوبەریش چەکدارانی داعش ئاگریان لە لە دەغڵ و دانی جووتیاران بەردا و زیاتر لە 10 دۆنم زەوی و گەنمیان سوتاند و جوتیاران زەرەرمەند بوون، ساڵی رابردوش هەموو دەغڵودانی جوتیاران بەدەستی چەکدارانی داعش ووتێندران.
 
گوندی مەنسور 350 ماڵی تێدا نیشتەجێن، دانیشتوانەکەی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین، مەنسور لەگەڵ گوندەکانی دارا و عەلی، گوندەکانی حەفتەغارەکانی سەر بە قەزای داقوقی پێدەگوترێت، کۆی دانیشتوانەکانیان هەزار و 100 خێزانە.


PM:12:05:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو