كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی ئایاری 2020، بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 30، سلێمانی 29، دهۆك 28، كه‌ركوك 32 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی ئایار، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور.
هه‌روه‌ك پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك له چاو ئه‌مڕۆدا به‌رز ده‌بنه‌وه و لە هەولێر به‌رزترین پله 32، سلێمانی 31، دهۆك 30، كه‌ركوك 34 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:28:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت