عیراق.. 150 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 150 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و 73 چاکبوونەوە و سێ گیانلەدەستدان تۆمارکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عیراق رایگەیاند: "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 150 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک 116 لە بەغدا، 22 لە نەینەوا، چوار لە دیوانیە، سێ لە بەسرە، دوو لە نەجەف، یەک لە بابل، یەک لە کەربەلا و یەک لە زیقار".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سیانیان بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە".

ئەوەش هاتووە، "73 کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە 50 لە بەغدا، 17 لە بەسڕە، دوو لە کەربەلا، دوو لە واست، یەک لە موسەنا و یەک لە بابل".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا چوار هەزار و 633 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ژمارەیەش 163 کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و 811 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


PM:07:55:25/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت