به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك خێزانێك بوونه‌ قوربانی


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌ سه‌ر رێگای كه‌لار_ باوه‌نوور، نزیك گوندی تازدێ، شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون.

پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر رێگای کەلار ـ باوەنوور نزیک گوندی تازدێ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری بی ئێم وەرگەڕا".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی یلال نامیق محه‌مه‌د، لەدایکبووی 1997 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستداو هاوسەرەکەی و دوو منداڵ برینداربوون".

ئه‌وه‌شی زیاد كردووه‌، لە ئێستادا برینداره‌كان لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

هــ. ر


PM:02:11:25/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 8092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو