لە 24 كاتژمێری رابردوو 20 كەس لەكوردستان تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 20 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە، تا ئەمڕۆ (11626) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەرەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (973) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (332) لە هەولێر، (160) لە سلێمانی، (481) لە دهۆك. (10653) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ كەرەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە (24) كاتژمێری رابردوودا كە كۆی گشتی (105) هاووڵاتی بوو.

هەر بەپێی راگەندراوەكە، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا؛ (1298) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (379) هەولێر، (376) سلێمانی، (540) دهۆك، (3) راپەڕین. دەرەنجام (20) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر: (10) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (69)، (59)، (57)، (38) ساڵ، (4) پیاو تەمەنیان (69)، (50)، (39)، (29) ساڵ، (2) منداڵ تەمەنیان (9)، (5) ساڵ، چوار تووشبوو بەركەوتە و خانەوادەی تووشبووەكەی دوێنێی شاری هەولێرن، چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دوو تووشبووەكەیتر پاسەوانن لە پارێزگای بەغداد گەڕاونەتەوە، دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە، كۆمەڵگای تۆبزاوە و گەڕەكەكانی سەفین و گوڵان و فەرمانبەرانن لە شاری هەولێر.

پارێزگای سلێمانی: (10) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (63)، (57)، (42)، (37) ساڵ، (6) پیاو تەمەنیان (68)، (60)، (47)، (32)، (29)، (26) ساڵ، (7) لە  تووشبووان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون (2) لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە، تووشبوێكیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و (9) تووشبووەكەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (67564) پشكنین بووە.

هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (496) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاكبووەتەوە، ئێستا تەنها (88) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


AM:12:00:25/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو