10 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركران


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 10 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 10 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چوار ئافرەرت تەمەن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شەش پیاو تەمەن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حەوت لە  تووشبووان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە، تووشبویەكیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەكەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی 10 تووشبووی نوێی كۆرۆنای لەپارێزگای هەولێر راگەیاند.




PM:11:06:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو