تەندروستی جیهانی چەند رێنماییەك بۆ رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت


وێستگە نیوز- 

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە هاووڵاتیان كرد لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن لە پەتای كۆرۆنا و مەودای نێوانیان لەیەك مەتر كەمتر نەبێت.
 
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دەبێت هاوڵاتیان لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا چەند رێنماییەك پەیڕەو بكەن، لە هەمووی گرنگتر دوركەوتنەوەیە لە تێكەڵاوبوون و پابەندبوون بە مەودای نێوان هاووڵاتیان كە دەبێت لە یەك مەتر كەمتر نەبێت.  

تەندروستی جیهانی وتویەتی "لەڕۆژانی جەژندا خەڵك گرنگی بەپاكژكردنی عەرەبانە و سەبەتەكانی بازاڕكردن بدەن و بەباشی خاوێنی بكەنەوە پێش ئەوەی بەكاربهێنن و بە هەموو شێوەیەكیش دووربكەونەوە لە دەستبردن بۆ چاو و لووتیان".



PM:02:18:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو