وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم توشبونی هه‌شت كه‌سی دیكه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی سه‌باره‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و راگه‌یاند: لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردوه كه پێنج له‌و هه‌شت توشبوه ئافرەتی تەمەن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاوی تەمەن 57 و 37 و 26 ساڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت كه تەنها یەکێک له‌و هه‌شت توشبوه بەرکەوتەی توشبووی پێشوە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش توشبوەکەی تر بەهۆی بونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتوی شاری سلێمانین.
بەپێی دوایین ئامار 475 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 386یان چاکبونەتەوە و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:08:31:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه