وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌ییاند كه پێنج كه‌س له سنوری پارێزگای دهۆك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه دانیشتوی قه‌زای ئاكرێن.
له ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كه هه‌موو توشبوه‌كان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن و پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت كه توشبوه‌كان تەمەنیان 38 و 37 و 37 و 36 و 30 ساڵییه و دوای تەواوبونی دەوامیان لە شاری به‌غدا و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە، دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون.
بەپێی دوایین ئامار 467 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 386یان چاکبونەتەوە و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:06:17:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه