چه‌ند بڕیارێكی نوێ له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه بۆ رۆژانی جه‌ژن
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی پیاده و ئۆتۆمبیل جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی پیاده و ئۆتۆمبیل جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له دووه‌م رۆژی جه‌ژن واته 25ی ئایار چه‌ند ئاسانكارییه‌ك ده‌كرێت، له‌وانه: رێگه به جوتیاران ده‌درێت به‌رهه‌م و گه‌نمه‌كانیان بگوازنه‌وه و عه‌لوه‌كانیش بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر له دووه‌م رۆژی جه‌ژندا نانه‌واخانه‌كانیش له‌كاتژمێر 6ی به‌یانی تا 12 نیوه‌ڕۆ رێگه‌یان پێده‌درێت كار بكه‌ن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش بۆیان هه‌یه روماڵی هه‌واڵه‌كان بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی پشتگیری‌یان بۆ ئه‌و رۆژه پێ بێت.
PM:06:02:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت