وه‌زیری نوێی نه‌وتی عیراق له پشكی پارێزگای به‌سره ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كوتله‌ی به‌در له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه ناوی پێنج كاندیدی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌سه‌ن شاكر ئه‌لكه‌عبی سه‌رۆكی كوتله‌ی به‌در له په‌رله‌مانی عیراق وتی: "وتوێژه‌كان سه‌باره‌ت به‌و حه‌وت وه‌زاره‌ته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی كه وه‌زیریان بۆ دیاری نه‌كرابوو گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو"، وتیشی: "كاندیدی پێنج وه‌زاره‌تیان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و بڕیاره دوای جه‌ژن متمانه‌یان پێبدرێت".
حه‌سه‌ن شاكر ئاشكراشیكرد كه وه‌زیری نه‌وت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی به‌سره‌وه كاندید ده‌كرێت بەو‌پێیه‌ی ئه‌و شاره شایسته‌ی ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی نه‌وتی لابێت.
PM:05:42:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت