هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

‌پۆلیسی سلێمانی لە کاتی ئەرکدا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
لەئەمڕۆوە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی جەژنی رەمەزان، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەرجەم شوێنەكان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەبەیانی ئەمڕۆوە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جەژنی رەمەزان و قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، هێزەكانیان لەئامادەباشیدان، دیارە چوونە سەر قەبران و سەردانی نەخۆشخانە و بەندیخانە و سەردانكردنی ماڵانیش قەدەغەیە.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆی تەواوە.


PM:12:27:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو