یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی یەکشەممە 24-5-2020ـی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، لیژنه‌ی بینینی مانگی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان له‌سه‌ر بینینی مانگ ده‌ستنه‌كه‌وتووه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و دوو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه".
لیژنەی ناوبراو باسی لەوەشکرد، بەڵگەی شەرعی بۆ بینینی مانگ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەبووە و "مانگ بە بەڵگە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نەبینراوە".
بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف، رۆژی شەممە 23ی ئایاری 2020، تەواوکەری مانگی رەمەزانە.
PM:07:48:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت