مەسرور بارزانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی ئاشكرا دەكات

‌مەسرور بارزانی

وێستگە نیوز-
  
وا بڕیارە كاتژمێر 8ی ئەمشەو مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وتارێكەوە پلانێكی رووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی ئاشكرا بكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتارێك دەربارەی پلانی حكومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشكەش دەكات.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆكی حكومەت باس لە چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم لە بواری كارگێڕی و دارایی و هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی مووچە و پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق و پرسی لامەركەزیەتی كارگێڕی و چەندین بابەتی دیكە دەكات.


PM:04:11:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو