مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر مووچه‌و ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی رونكردنه‌وه ده‌دات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
وابڕیاره سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی به‌وتارێك ڕوونكردنه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی "گرنگ" پێشكه‌ش ده‌كات.
فه‌رمانگه‌كه، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ووتاره‌كه ده‌رباره‌ی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییه.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه،ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، مه‌سرور بارزانی ووتاره‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناو ڕاگه‌یاندراوه‌كه مه‌سرور بارزانی له‌ووتاره‌كه‌یدا باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کارگێڕی و دارایی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و چەندین بابەتی دیكە دەکات.
PM:02:51:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت