ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ئارادایه
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه له‌دوای جه‌ژن ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسێۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رێكه‌وتنی وه‌فدی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق، ڕایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی من بیستوومه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای جه‌ژن كابینه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی ته‌واو ببێت، وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه واژوو بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه نوێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كه‌ن. وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن یاسای بودجه باس له یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌یه خه‌رج بكرێت بۆ مووچه خۆرانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر نه‌یكات به‌غداد سه‌رپێچیكاره به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه به‌كار بهێنێت بۆ شوێنێكی تر ،یا دوای بخات ،یاخود هه‌ربابه‌تێكی لادان له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران هاتووه ،ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌كات."
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین ئه‌م وه‌فده دانوستانیان كردووه له‌سه‌ر دوو بابه‌ت، له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و له‌سه‌ر بابه‌تی داهاتی ناوه‌ندی به‌گشتی، داهاته ناوه‌ندییه‌كان بریتییه له گومرگه‌كان و باج و داهاتی نه‌وتیش باس له‌وه كراوه، حكومه‌تی ناوه‌ندی داوای ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه هه‌موو نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكه‌ن وه‌ك جاران داوایان ده‌كرد، چونكه ده‌ڵێن ئێمه نازانیین چۆن ئه‌و گرێبه‌ستانه كراوه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌وان ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بۆته‌وه كه نیوه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ری ده‌هێنێت و ده‌یفرۆشێت، نیوه‌ی ده‌داته كۆمپانیاكان".
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند "هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه بۆ عێراق چاره‌سه‌ر نابێت و ناتوانێت بگاته بابه‌ته هه‌ستیار و ڕاسته‌قینه‌كان چونكه هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ر ئێسقان ناشه‌فافه وه نازانیین ئه‌م كۆمپانیانه چۆن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون؟ ئه‌و قه‌رزانه چۆنن؟ كه‌س سه‌ری له‌وه ده‌رناچێت كه ئه‌م بابه‌ته چۆن كراوه؟".
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتیشی " بۆیه حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕازییه به‌وه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ست بكرێت، به حسابی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر 500 هه‌زار به‌رمیلیش هه‌نارده بكات، ئه‌وا 250 هه‌زاری بۆ خۆی ده‌مێنێته‌وه. گومرگه‌كان نیوه‌ی داهاته‌كه‌یان، ئه‌مه له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایدا وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای "غه‌یر مونته‌زه‌مه" كه ده‌ڵێت داهاتی پارێزگاكان نیوه‌ی گومرگی له‌و پارێزگایه هه‌ن ،داهاته‌كه‌ی ده‌درێته‌وه به‌و پارێزگایه، بۆیه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م " سیغه‌یه" كه 250 هه‌زار به‌رمیل ، نیوه‌ی داهاته فیدراڵییه‌كان له گومرگ و باج ڕاده‌ستی عێراق بكرێت، عێراق له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كیان بداتێت هه‌رێم داوای 600 ملیاری كردووه، ئه‌وان یه‌كه‌مجار باسی 453 ملیاره‌كه‌یان كردووه به‌س مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، له ئێستادا جۆرێك له ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر 500 ملیاری مانگانه، ئینجا ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی واژۆی ئه‌و بابه‌ته بكرێت."
PM:12:13:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت