زیندانییه‌كی كورد دوای ئازادكردنی گیانی له‌ده‌ستدا
سەبری کایا،
وێستگه نیوز-رۆژنیوز
سه‌بری كایا له‌ساڵی 2010 به‌هۆكاری سیاسی له‌زیندانی حكومه‌تی توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوێنێ دوای ئازادكردنی گیانی له‌ده‌ستدا.
سەبری کایا، دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە زیندانی شاری عوسمانییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی بالجالی لە شاری ئەدەنە، هەر ئەو ڕۆژەی بڕیاری ئازادکردنی درا، گیانی لەدەستدا.
نەخۆشخانەی حکومیی عوسمانیە، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر کایا، ڕایگەیاندبوو: "ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"، دواتر هەر ئەو ڕۆژە برایە نەخۆشخانەی بالجالی لە شاری ئەدەنە، بەڵام دادوەری گشتی عوسمانیە، دوێنێ بڕیاری ئازادکردنی سەبری کایای دەرکرد و دوای ئەوەش گیانی لەدەستدا.
کایا ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەکەی، باسی دۆخی تەندروستیی خۆی کردبوو وتبووی: "چیتر بەرگە ناگرم، من دەمرم".
AM:11:32:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت