به‌وێنه‌.. پێكدادانی ئۆتۆمبیلێكی فریاكه‌وتن و ماتۆڕێكی سێ تایی، هه‌شت برینداری لێكه‌وته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی سلێمانی – عەربەت كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبیلێكی فریاكه‌وتن و ماتۆڕێكی سێ تایی روویداوه‌، هەشت کەس برینداربوون.

راگه‌یاندینی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد كه‌ روداوه‌كه‌ لەسەر ڕێگەی سلێمانی - عەربەت لە نزیک گوندی خرابە لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی فریاكه‌وتن و ماتۆڕێکی سێ تایی ڕویداوە. 

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ "شۆفێر و پێنج سەرنشینی ماتۆڕە سێ تاییه‌کە بریندار بوون كه‌ خێزانێکی شەش کەسین و‌ لە‌ دایک باوکێک و چوار منداڵ پێكهاتوون و برینی دوان له‌ منداڵه‌كانیش سه‌خته‌.

هه‌ر به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌ دوو سەرنشینی ناو ئەمبولانسەکەش برینداربوون، کە نەخۆشێک و یاریدەدەری پزیشکێک بوون.

بەگوێرەی هێڵکاری تیمی هاتوچۆ دەرکەوتووە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە، شۆفێری ئەمبوڵانسەکە هۆکاری ڕوداوەکە بووە."


PM:11:49:21/05/2020












ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو