وه‌زاره‌تی دارایی رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی كازمی ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه‌ هێشتا 400 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا كه‌ مسته‌فا كازمی بڕیاری ره‌وانه‌كردنی داوه‌، هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێم.

له‌ رونكرده‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت: سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عيراق رەزامەنديی دا لە سەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەک بەشێک لە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.

راشیگه‌یاندوه‌ "بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی زۆر ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد."

رۆژی چوارشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی بە هەرێمی کوردستاندا کە بۆ موچەی مانگی نیسانی موچەخۆران، بڕی 400 ملیار دینار بنێرێت، کە بڕی 53 ملیار دیناری کەمترە لەو برە پارەیەی بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا كه‌ دەبوایە عیراق مانگانە بۆ موچە ڕەوانەی بکات.


PM:11:12:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت