دوای سلێمانی، هه‌ولێریش پێنج توشبوی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توشبونی پێنج كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 21ی ئایاری 2020، ده‌رئه‌نجامێكی نوێی سه‌باره‌ت به توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە پارێزگای هه‌ولێر دەستنیشانکران.
راشیگه‌یاندوه كه توشبوه‌كان پیاوێکێ تەمەن 85 ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن 16 و 12 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 19 ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن 13 ساڵه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه سه‌رجه‌م توشبوه‌كان بەرکەوتەی توشبوانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 21ی ئایاری 2020، ده‌رئه‌نجامێكی نوێی سه‌باره‌ت به توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
راشیگه‌یاندوه كه سێ له توشبوه‌كان ئافرەتن و تەمەنیان 69 و 46 و 38 ساڵ و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18 ساڵه.
بەپێی دوایين ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا 452 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 385یان چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:11:02:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت