شه‌ش توشبوی كۆرۆنا هه‌وڵی راكردنیان دا
وێستگه نیوزـ
له شاری ته‌نجه‌ی مه‌غریب، هێزه ئه‌منییه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، چونكه شه‌ش توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌وڵیاندابوو له نه‌خۆشخانه و كه‌ره‌نتینه رابكه‌ن.
نزیكه‌ی 35 چه‌كداری سه‌ربه هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری ته‌نجه‌ی مه‌غریب ده‌وری ناوه‌ندێكی كهرهنیتهكردنیان دا كه 42 توشبوی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا بووه و شه‌ش له توشبوه‌كان ویستیویانه له په‌نجه‌ره‌كانی ناوه‌نده‌كه‌وه رابكه‌ن و بچنه ماڵه‌وه.
پێش راكردنیشیان توشبوانی ناو ناوه‌نده‌كه له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و پزیشكه‌كان بووه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌بۆڵه‌یان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگه‌یان پێنه‌درابوو ناوه‌نده‌كه بهجێبهێڵن.
PM:10:45:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت