روداوێكی هاتوچۆی سه‌خت له هه‌ولێر حه‌وت قوربانیی لێكه‌وته‌وه
وێستگه تیوزـ
لە روداوێکی هاتوچۆدا كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لەسەر رێگای کۆنی مەلا ئۆمەر له سنوری پارێزگای هه‌ولێر روویداوه، سێ کەس گیانیانلەدەستداو چواری دیكەش بریندابوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هەولێر له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه: کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆنی مەلا ئۆمەر پێکدادانێکی روبەرو رویدا لەنێوان کرۆلایەکی تاکسی و پیکابێکی دەبل و لەئەنجامی روداوەکە شوفێری هەردووک ئوتومبێل و سەرنشینێک گیانیان لەدەستدا و چوار سەرنشینیش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
راشیگەیاند، هۆکاری روداوەکە خێرایی لە رادەبەدەری هەردوو ئوتومبێلەکە بووە و هاوکات، خراپی و پێچاوپێچی رێگاکەش وایکردووە هەردوو ئوتومبێلەکە یەکتریان لێ دیارنەبێت بەجۆرێک تا زۆر لەیەکتر نزیکنەبوبوونەوە یەکتریان نەبینیبوو.
فاز حاجی ئاشكراشیكرد كه دوای لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی روداوەکە، هەردوولایان بە کەمتەرخەم دانران.
له ساڵی 2019دا زیاتر له چوار هه‌زار و 400 روداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا رویانداوە و به‌هۆیانه‌وه 575 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 800ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:39:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 7628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت