مامۆستایانی گه‌رمیان: ده‌بێت تا سه‌ری مانگ دوو موچه وەربگرین
وێستگه نیوزـ
ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان رایگەیاند، ئەگەر تاسه‌ری ئه‌م مانگه، دوو موچەیان پێنەدرێت ئەوا بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه " گەر تا بەرواری 1ی حوزەیران بڕی دوو موچەمان پێنەدرێت، ئەوا بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەین، هەروەها دەبێت حکومەت بەڵێنمان پێبدات کە موچەکانمان 30 ڕۆژ جارێک دابەش بکات."
ئه‌نجومه‌نی ناوبراو پێی وایه كه "سەرجەم لایەنەکانی بەشدار و بێبەش لە دەسەڵات، دەبێت تەحەمولی بەرپرسیارێتیی مێژویی خۆیان بکەن، بەڵێندەدەین تا بەدەستهێنانی ئامانجەکان و گەڕانەوەی تەواوی مافەکانمان، لە خەبات و ناڕەزایەتیی بەردەوام دەبین."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف لە پارێزگای هەڵەبجە رایانگەیاند، بڕیاریانداوە، پرسیار ڕاده‌ستی ئیداره‌ی خوێندنگه نه‌كه‌ن و بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م بكه‌ن.
AM:08:59:19/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت