په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی دهۆك ده‌كات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی وشه‌ی "تێكده‌ر" به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی دهۆك، كارێكی ناڕه‌وایه و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر ئه‌وان داوای مافی خۆیان له حكومه‌ت نه‌كه‌ن، ئه‌ی له‌كێی بكه‌ن".
د.محه‌مه‌د عه‌لی ته‌ها، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی كه وته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌شی بوو، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی " ئەگەر هەموو مووچەخۆرانی پارێزگای دهۆک بپێوی، بە چارەکێکی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی تر نابن، لەکاتێکدا ئەگەر دەنگی دەنگدەرانی دهۆک بۆ حزبی دەسەڵات لەگەڵ پارێزگاکانی تر بەراورد بکەی چإەند بەرامبەری دەنگەکانی. بۆیە پێویست ناکات بڵێن خۆپیشاندەران سەر بە فڵان حزب و فیسار لایەن بوون ، پارتی بەرپرسە لە دهۆک و خەڵکی ناڕازیش زۆر لەسەر هەق و مافدارن."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی پارتی ده‌شڵێت "بەهەموو شێوەیەک بەکارهێنانی وشەی "تێکدەر" بەرامبەر کەسانێک کە دوای مافی خۆیان دەکەن هەڵە و ناڕەوایە، ئێمە ئەگەر داوای ماف و مووچەی خۆمان نەکەین لە حکومەت ئەی لە کێی داوا بکەین؟ بە کورتی ، خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئازادیە و مافێکە بە یاسا رێکخراوەو یاساکەش هێندە نەرمی تێدایە رێگە لە لێدان و گرتن و سزادانی خۆپیشاندەران دەگرێت، مووچەش مافی سەرەکی مووچەخۆرە."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا رایگه‌یاندوه كه "پێدانی مووچەش بە موچەخۆرانی کەرتی حوکمی ئەرکی سەرەکی حوکمەتە، کاتێک داوای مافی خۆیان لە حکومەت دەکەن مانای ئەوە نیە ئەو حکومەتەیان قبوڵ نیە، بە پێچەوانەوە، داوا لە حکومەت دەکەن کە ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێ و بەو داخوازیەیان وەک لایەنی بەرپرسیار تەماشای حکومەت دەکەن."
PM:09:46:17/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت