كهركوك.. بههۆی كهوتنهوهی ئاگرهوه چوار كهس گیانیان له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گەڕەکی دۆمیسی شاری کەرکوک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بهپێی زانیارییهكان بەهۆی گڕگرتنی دوکانێکی فڕنەوە باڵەخانەیەک سوتاو بە هۆیەوە سێ لە کرێکارانی فڕنەکە گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکیش کە ژنێک بوو بە هۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستدا و سێ کەسی تریش بە هۆیەوە برینداربوون کە لەنێویاندا منداڵێک هەیە.
ههروهك لە رووداوەکەدا ئۆتۆمۆبێلێک و چەند ماتۆرسکیلێکیش سوتان و زەرەرێکی ماددی زۆریش بەر ناوچەکە کەوتووە.
هاوکات، شایەتحاڵانی رووداوەکە باسیان لەوە کرد، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە لە کاتی گونجاودا بگەنە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
هــ. ر
PM:02:09:14/05/2020
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت