داوا ده‌كرێت دوو به‌رپرسی باڵای كه‌ركوك له پۆسته‌كانیان دوورنه‌خرێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
نووسینگه‌ی دیوانی پارێزگای كه‌ركوك نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردووه و داوایكردووه هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی پارێزگاكه نه‌گۆڕێت و له پۆسته‌كانیان دووریان نه‌خاته‌وه.
له نوسراوێكدا كه به واژووی راكان جبوری،پارێزگاری كه‌ركوك و به‌رواری 11ی ئایاری 2020ی له‌سه‌ره، داوا له وه‌زاره‌تی ناخۆی عیراق كراوه فه‌رمانی گۆڕینی فه‌رمانده‌ی ئێستای پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك و لیوار ئۆرهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و دژه تیرۆری شاره‌كه رابگرێت.
له نوسراوه‌كه‌دا، پارێزگاری كه‌ركوك داواشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه چاو بخشێنێته‌وه به پێدانی پۆست به سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌رگرتنی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون.
پارێزگاری كه‌ركوك به‌پێویستیشی زانیووه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق پێكهاته‌ی فه‌وجه‌كانی فریاكه‌وتن دابڕێژێته‌وه و له پێنج فه‌وجه‌وه بۆ سێ فه‌وج كه‌می بكاته‌وه.
PM:12:08:13/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت