لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌

‌دیمەنی کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی لامەرکەزیەتی سلێمانی و ئیدارەی هەڵەبجە

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و جێگره‌كه‌ی و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبونه‌وه‌.


لیژنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی تیادایه‌ و مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌ كوردستان.

پێشتریش لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردوه‌.

له‌ئێستادا پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت بابه‌تێكی گه‌رمه‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

پێشتر له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتدا باسكراوه‌ و ئێستاش ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.


PM:02:03:12/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو