هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دهكاتهوه
هاتوچۆی سلێمانی لە ئامادەکاری بۆ دەستێکی دەوام
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی دەکات کە سبەینێ دووشەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەست پێدەکات و دەتوانن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانمان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەو مامەڵانەی ئەنجام ئەدرێن بریتین لە:
1ـ مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار.
2 ـ گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل).
3 ـ نوێکردنەوەی ساڵانە.
4ـ نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان پێویستە رێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت و کۆبوونەوەی زۆر دروست نەبێت و هەر هاوڵاتییەک لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییان پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن وەک بەکارهێنانی (دەستکێش و دەمامک).
ههروهك داواشدەکات، ئەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان دەکەن پێویستە پابەندبن بە سیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی و لەسەر کورسییەکان دابنیشن تا کاتی هاتنی سەرەی خۆیان بەمەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەبەردەم پەنجەرەکاندا.
PM:02:11:10/05/2020
ئهم بابهته 3620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت