پێشبینی ده‌كرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان هه‌ڵبگیرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدات، پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاندووه كه پێشنیازی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانیان كردووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئایاری 2020، کاتژمێر 12ی شەو، دوای هەشت قۆناغی نوێکردنەوەی، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی نەدراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت لە رۆژی 11ی ئایارەوە، بە مەرجی خۆپارێزی و رێکاری تەندروستییەوە، دەست بە دەوام بکەنەوە.
هاوکات، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش بڕیاریدا، لە رۆژی 11ی ئایارەوە دەرگای مزگەوتەکان بە رووی نوێژخوێناندا بکرێنەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئاسایی كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانن و پێشنیازیان كردووه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان له ده‌ست وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه.
قەدەغەی هاتوچۆ لە 14ی مانگی ئازارەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر راگەیەندرا، و دواتر پارێزگاکانی دیکەی گرتەوە، لەوکاتەشەوە هەشت جار قەدەغەی هاتوچۆ درێژکراوەتەوە.
هــ. ر
AM:09:55:10/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت