بڕیار له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان ده‌درێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ژووری ئۆپراسیۆنی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیایدا بڕیارده‌درێت كه له 10ی مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان هه‌ڵبگیرێت یان به‌رده‌وام بێت.
هێمن قادر، ئه‌ندامی ژووری ئۆپراسیۆنی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر، به میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه: "بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ین له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك له‌وانه هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكان یاخود به‌رده‌وام بوون".
هێمن قادر وتیشی: "ده‌وامی فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجامبده‌ین ئه‌وه‌یه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت له نێوان پارێزگاكان یاخود كۆتایی پێ بێت".
به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان ماوه‌ی دوو مانگه راگه‌یه‌ندراوه، له ئێستاشدا كه به‌شێكی زۆری ژیانی خه‌ڵك ئاسایی كراوه‌ته‌وه و دووكان و بازاڕه‌كان كراونه‌ته‌وه، هێشتا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان شاره‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.
هــ. ر
AM:11:42:09/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت