تهندروستی ههڵهبجه پزیشكان و كارمهندان ئاگادار دهكاتهوه
وێستگه نیوز ـ
تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەنەوە کە سبەینێ چوارشەممە دەوامی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەمە 6ی ئایاری 2020، لەسەرجەم دامەزراوە تەندروستیەکانی سنووری بەڕێوهبەرایەتیمان دەوامی فەرمی دەبێت".
دەشڵێت: "سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆری کارمەندان و پزیشکان دەکەین کە لە پای دواکەوتنی مووچەکانیان لێنەبڕاوانە دەوامیان کردووە".
ئاماژەبەوەشکراوە: "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان داكۆكیكاری سەرجەم داواكارییە رەواكانی پزیشک و کارمەندانە لە هەر كات و زەمانێكدا بێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە 27ی نیسانی 2020، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نەدانی مافەکانیان، سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بڕیاریاندا بایکۆتی دەوام بکەن و هیچ نەخۆشێک نەبینن.
هــ. ر
PM:04:39:05/05/2020
ئهم بابهته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت